کوردستانی
لەئەگەری رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا چی بەسەر پشکی هەرێم دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەگەر هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەی 2021 رێکنەکەوتن حکومەتی عیراقی ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ بنێرێت و باس لەوەش دەکات گەشبینە بەرێککەوتنی هەرێم و بەغدا.
جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی دارایی بە مەودا میدیای وت "گەشبینم بە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا، چونکە هەرێم دەڵێت پابەندین و ئامادەین مەرجەکانی بەغدا جێبەجێبکەین".
کۆچەر وتیشی "لە ئەگەری رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا ئەو بودجەیەی بۆ هەرێم دادەنرێت لە بودجەی 2021ی عیراق بەرانبەر بە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەبڕدرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەدرێت بە هەولێر" و روونیشی دەکاتەوە "هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەی 2021 رێکنەکەوتن حکومەتی عیراقی ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ بنێرێت بۆ پارێزگاکانی هەرێم".
ک.ر