کوردستانی
28 سیخوڕی میتی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە"، لە رۆژئاوای كوردستان 28 كەسیان دەستگیركردووە كە بە وتەی خۆیان كاریان بۆ ئاژانسی ناوەندی هەواڵگریی توركیا "میت" كردووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی هاوار و رۆژ نیوزی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هاتووە "هێزە ئەمنییەکانی عەین عیسا 28 سیخوڕی دەوڵەتی تورکیایان دەستگیرکرد، کە لە کامپەکانی میتی تورکدا پەروەردەی تایبەتیان بینیوە".
ئەوەش هاتووە "هێزە ئەمنییەکانی هەسەدە لە ناوچەی عەین عیسای سەر بە هەرێمی فورات، 28 کەسیان دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان ژنە و کاری سیخوڕییان بۆ دەوڵەتی توركیا کردووە".
لە هەواڵەكەی ئاژانسی هاوار و رۆژ نیوزدا ئەوەش هاتووە "ئەو گروپە 28 کەسییە دانیان بەوەدا ناوە کەوا کاریان بۆ سوپای تورک کردووە و زانیارییان لە سەر خاڵە سەربازییەکان و ناوەندەکانی بەڕێوەبردن، ئەو کەسایەتییانەی لەناو هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییدا جێدەگرن، کۆکردووەتەوە و ناردوویانە بۆمیتی تورک".