کوردستانی
حکومەتی عیراق بڕی 11 ملیار و 779 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕی 11 ملیار و 779 ملیۆن دیناری دەستنیشانکردووە بۆ سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020، ئاماژەی بەوەشکرد چاوەڕوانی ئەوەدەکەن هەفتەی داهاتوو پارەکە رەوانەی بانکی مەرکەزی لقی هەولێری هەرێمی کوردستان بکرێت.
هێمن سەید، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی بازرگانی عیراق 11 ملیار و 779 ملیۆن دیناری دەستنیشانکردووە بۆ سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەک شایستە داراییەکانی ساڵی 2020ی جوتیارانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕوانی ئەوەدەکەین هەفتەی داهاتوو پارەکە رەوانەی بانکی مەرکەزی لقی هەولێری هەرێمی کوردستان بکرێت، دواتر دابەشی سەر بانکە ناوخۆییەکان دەکرێت و دەدرێت بە جوتیاران".
س.س