کوردستانی
ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردوو عەقیدێكی خانەنشینی كوشت دەستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە شەوی رابردوو عەقیدێکی خانەنشینی کوشت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە بکوژەکە کوڕی کوژراوەکەیە.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە شاری سلێمانى ئەفسەرێکى خانەشین بە پلەی عەقید کوژرا، ئەمڕۆ 30ی کانونی یەکەمی 2020 لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بکوژەکەی دەستگیركراو دانی بەتاوانەكەیدا نا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکی تۆمەتبارەکەدا، تۆمەتباری رووداوەكە كوڕی كوژراوەكەیە و ناوی (ك،ك،ئ)و لەدایکبووی 1991ە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بەھۆی بوونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
س.س