کوردستانی
بە فەرمی دەروازەی سەیران بەن لەلایەن حکومەتی عیراقەوە ناسێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی عیراق دەروازەی سەیران بەنی لەنێوان قەزای پێنجوێن و شاری بانەی بە فەرمی ناساند و ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەپێدانی جوڵەی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا.
حکومەتی عیراق دەروازەی سەیران بەنی لەنێوان قەزای پێنجوێن و شاری بانەی بە فەرمی ناساند و ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەپێدانی جوڵەی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ئاژانسی میهر، بەهمەن مورادینا، پارێزگاری پارێزگای کوردستان کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئێران لەکۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەنجومەنی پلاندانانی پارێزگاکەیدا رایگەیاند "حکومەتی عیراق دەروازەی سەیران بەنی بە فەرمی ناساند، ئەو هەنگاوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و کاریگەری بەرچاوی لەسەر جوڵەی بازرگانی پارێزگاکەمان بە گشتی و شاری بانە بە تایبەتی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەهەفتەی داهاتووەوە هەردوو دەروازەی (مله خورد سروئاباد) و (خانم شيخان) لە شاری مەریوان دەکرێنەوە، کردنەوەی ئەو دەروازانەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی خەڵكی بانە و مەریوان کەرەستە خۆماڵییەکان و پێداوسییەکانی ناو ماڵ هەناردەی عیراق بکەن و لەورێگەیەوەش داهاتێک بۆ خۆیان دەستبەردەکەن".
دەروازەی سەیران بەن یەكێكە لەمەرزە نیمچە فەرمییەكانی سنووری قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەروازەکە نزیكە 40 كیلۆمەتر لە پێنجوێنەوە دوورە و هەرێمی كوردستان بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە.
س.س