کوردستانی
چین ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنای بە هەڵە بڵاوکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن ئەمەریکی لە هەواڵێکیدا باس لە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە شاری ووهانی چین دەکات و باس لەوە دەکات چین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای شاردووتەوە تووشبووان 10 هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی حكومەتی چین رایگەیاندووە.
ئەو هەواڵەی ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی پشتی بە ناوەند پزیشكییەكانی چین و شاری ووهان بەستووە و دەڵێت "ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە زۆر زیاتر بووە لەو ژمارانەی حكومەتی چین بڵاویكردووەتەوە" دەشڵێت "لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2019 ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ووهان 500 هەزاری تێپەڕاندووە".
سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات حكومەتی چین بە ئەنقەست ژمارەكانی شاردووەتەوە و پۆلیسی ئەو وڵاتەش سەرجەم ئەو پزیشكانەی دەستگیركردووە كە ئاماژەیان بە بوونی ڤایرۆسێكی نوێ و نەخۆشیەكی نوێ كردووە.
ک.ر