کوردستانی
بێگەرد تاڵەبانی: دەستی کاری خۆماڵی زیاد دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینیی پهیامێكی بڵاو كردهوه دەڵێت "لە ساڵی داهاتوو پێکەوە کاری زیاتر دەکەین بۆ بەهێزتر کردنی بازاڕی خۆماڵی و هاندانی جوتیارانی خاوەن کارو پرۆژەکان" و دەشڵێت "دەستی کاری خۆماڵی و هەناردەیی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی بۆ ناوچەکانی دەوروبەر لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە"
دهقی پهیامهكهی وهزیری بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو :
پەیامی پیرۆزبایی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینیی:
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، جوتیارانی ئازیزمان
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەیی زاینییەوە، بەپێویستی دەزانم لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە بکەم .
بەڕێزان وەکو هەموو لایەک ئاگادارن کە ساڵی 2020 لە جیهان و ناوچەکە بەگشتی و هەرێمەکەشمان بە تایبەتی ساڵێکی پڕ مەینەت و سەختبوو بەهۆی دۆخی ئابوری و قەیرانەکان و بڵاوبونەوەی پەتایی کۆرۆنا .
سەرباری ئەم دۆخە نەخوازراوەش لە هەوڵەکانمان بەردەوام بووین بۆ دەرچوون لەو قۆناغە و بەرپرسیاریەتی زیاترمان لە ئەستۆ گرت.
ئومێدەوارین ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بێت .
ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هاوکاری هەموو لایەکتان بەجدی کاردەکەین بۆ بەجێگەیاندنی کارنامەکانی خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەکو فەلسەفەی کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی داهاتوو پێکەوە کاری زیاتر دەکەین بۆ بەهێزتر کردنی بازاڕی خۆماڵی و هاندانی جوتیارانی خاوەن کارو پرۆژەکان، لە پێناو سەرخستنی بەرهەمی جوتیاران و دەستی کاری خۆماڵی و هەناردەیی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی بۆ ناوچەکانی دەوروبەر لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە.
جارێکی تر پیرۆز بێت هاتنی ساڵی تازەی زاینی لە هەموو لایەکتان
بێگەرد تاڵەبانی
وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو
٣١/١٢/٢٠٢٠