کوردستانی

لە ماوەی ساڵی 2020دا 59 هاوڵاتیی کورد لە سێدارە دراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی ساڵی 2020دا 59 هاوڵاتیی کورد لە سێدارە دراون
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێکدا ئاماری ساڵی 2020ی خۆی بە نیسبەت دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکرانی بەربڵاوی مافی هاوڵاتییانی کورد لە ئێران بڵاو کردەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2020ی زایینی، نزیکەی 59 هاوڵاتیی کورد دەستبەسەر و زیاتر لە 500 هاوڵاتی دەستبەسەر کراون کە 153 کەسیان حوکمی سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپاوە, لەو ماوەیەدا 238 کۆڵبەر و کاسبکار, هەروەها 30 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و برینداربوون و 400 هاوڵاتیش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی و 22 بەندکراویش لە بەندیخانەکانی کوردستان گیانیان لە دەستداوە.

راپۆرتی تایبەت و وردەکاری زیاتر لە سەر هەر کام لەم بەشانە لە رۆژانی داهاتوودا لەلایەن هەنگاوەوە بڵاو دەکرێتەوە.

سێدارە
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2020، لانیکەم حوکمی سێدارەی 59 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە. لەو ماوەیەدا 4 بەندکراوی سیاسی لەسێدارە دراون و 51 کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و حوکمەکەیان جێبەجێ کراوە, یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد تیرباران کراوە. هەروەها حوکمی سێدارەی دوو مێرمنداڵ و ژنێک جێبەجێ کراوە.

کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارن
لە ماوەی ساڵی 2020دا نزیکەی 238 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و بریندار بوون کە 59 کەسیان کوژراون و 179 کەسیان بریندار بوون.

زیاترین کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بوونەتە قوربانی کە 114 حاڵەت بووە, هەروەها 197 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکیا بوونەتە قوربانی و باقی حاڵەتەکان بە هۆی ڕووداوی سروشتی و تەقینەوەی مین و... بووە.  و پێنج کەس لە قوربانییەکان مێرمنداڵ بوون.

کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2020دا، لانیکەم 30 هاوڵاتیی مەدەنی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 14 کەسیان گیانیان لەدەستداوە, هەروەها سێ کەس لەوانەی کوژراون بە تەقەی هێزەکانی تورکیا کوژراون.

تەقینەوەی مین
لە ماوەی ئەمساڵدا لانیکەم 40 هاوڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی بەجێماوی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عیراق بوونەتە قوربانی، لەو رێژەیە 10 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و زیاترین قوربانییەکان کۆڵبەران و کاسبکاران و جوتیارانی کورد بوون.


دۆخی بەندیخانەکان
لە ساڵی 2020دا  نزیکەی 22 بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە 9 حاڵەتی بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بووە، هەروەها سێ هاوڵاتی لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە و هاوڵاتییەکیش دوای دەستبەسەرکران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

دەستبەسەر کران
لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 500 هاوڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون, هەتا ئێستا ناسنامەی 437 کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بۆ هەنگاو روونبووەتەوە کە زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون, هەروەها، لەو ژمارەیە 28 کەکسیان ژن و 17 کەسیان مێرمنداڵ بوون، زۆربەی دەستبەسەر کراوان خەڵکی پارێزگای سنە بوون کە 191 حاڵەت بووە.

سەپاندنی حوکم
لە سالی 2020دا لانیکەم 153 چالاکی کورد لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراون و حوکمی سێدارە و بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ئامارەکانی هەنگاو، 149 هاوڵاتی سەرجەم حوکمی 635 ساڵ و 10 مانگ و لێدانی 896 قامچییان بەسەردا سەپاوە و 4 چالاکی سیاسی و مەزهەبیش حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب