کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2020ی فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2020ی فەرمانبەران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی دوو هەفتە دەبێت دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2020 بە رێژەی لێبڕینی لە 21% کۆتایی هاتووە, بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 لە ساڵی نوێدا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2020 لە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی ساڵی نوێ".

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی هاتنی پارە دەکات لە بەغداوە، چونکە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2020ی فەرمانبەران حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک پارەی قەرز کردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan