کوردستانی

شەڕی نێوان دوو بنەماڵە قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی نێوان دوو بنەماڵە قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە له گوندی ئەشکەوتی سەقای سەر بە ناحیەی دێگەڵەی قەزای کۆیە چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 1ی کانونی دووەمی2021 لە گوندی ئەشکەوت سەقای سەر بە ناحیەیی دێگەڵە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "بنەماڵەیەکیان سێ کوژراویان هەیە کە باوکێک و دوو کوڕن، هەروەها بنەماڵەکەی تریان کوژاراوێک و سێ بریندارن کە یەکیان ژنە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan