کوردستانی

هەولێر.. 11 تۆمەتبار لە شەوی سەری ساڵدا دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر.. 11 تۆمەتبار لە شەوی سەری ساڵدا دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی 11 کەسی راگەیاند بە تۆمەتی هێرشکردنە چەند ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە داخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر".
 
ئەوەش هاتووە "هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست رێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و 11 کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد کە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

ئەوەش هاتووە "لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین، هیچ کەس و لایەنێک، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستيی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ، هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan