کوردستانی
یەکێتیی پیاوان: لە ساڵی رابردوودا 553 حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئاماری ساڵی رابوردووی توندوتیژییەکانی دژی پیاوانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەوە لە جیهاندا پیاوان لە دۆخێکی خراپدا بوون.
بەگوێرەی ئامارەکەی یەکێتیی پیاوان، لەماوەی ساڵی 2020دا 553 حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان لە هەرێمی کودستان تۆمارکراون، ئاماژە بەوەشکراوە کە لەناو حاڵەتەکاندا 91 خۆکوشتن هەبووە، بەشێوەیەک کە لەماوەی ساڵی 2020دا هەموو رۆژێک یەک تا سێ پیاو کوژراون یان خۆیان کوشتووە.
لە راپۆرتی یەکێتییەکەدا ئەوەش هاتووە کە لە ساڵی رابردوودا هەشت پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە و بەهاوکاری کەسانی تر کوژراون.
دەرکردن لە ماڵ، دەستبەسەرداگرتنی مووچە، توندوتیژی جەستەی، توندوتیژی دەروونی، توندوتیژی سێکسی و بێبەشکردن لە بینینی منداڵ ئەو جۆرە سەرەکیانەی توندوتیژییەکان بوون کە رێکخراوەکە تۆماریکردوون.
بەپێی ناوەڕۆکی راپۆرتە ساڵانەکە، حاڵەتەکانی خۆکوشتنی پیاوان بەم شێوەیە دابەشبوون بەسەر پارێزگاکاندا؛ هەولێر 3٠ حاڵەت، سلێمانی 39 حاڵەت، دهۆک 13 حاڵەت، هەڵەبجە 3 حاڵەت، کەرکوک 6حاڵەت.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتییەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی دۆخی دارایی و دۆخی تەندروستییەوە، توانای رووماڵکردنی سەرجەم حاڵەتەکانیان نەبووە، دڵنیاییدا کە رێژەکان زۆر لەوە زیاترن بەڵام توانای ئەوان بۆ تۆمارکردنی کەیسەکان سنوردارە.
وتیشی "بە بەراود بە ساڵی پێشوو سەرجەم ئامارەکان زیادیان کردووە و رێژەکان بە بەرزی ماونەتەوە و ئەوەش جێگەی نیگەرانییە".
ماوەی چەند ساڵێکە یەکێتی پیاوانی کوردستان ئامارەکانی توندوتیژی دژی پیاوان بڵاودەکاتەوە و ئەوەش وایکردووە حاڵەتەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە ببنە جێی سەرنج، چوونکە پێشتر تەنها باس لە توندوتیژی دژی ژنان دەکرا.
لە ئاستی جیهانیشدا توندوتیژی دژی پیاوان بابەتێکە گرنگی پێدەدرێت و بەگوێرەی ئامارەکان ساڵانە ملیۆنان پیاو دووچاری توندوتیژی دەبنەوە.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان توندوتیژی خێزانی دژ بە پیاوان بەربڵاوترین جۆری توندوتیژییە و لە بەریتانیا تەنها لە ساڵی 2019دا 695 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی دژ بە پیاوان تۆمارکراون.
ب.م