کوردستانی
شێخ نەهرۆ: سیاسەت نەیتوانی کێشەی مووچە چارەسەر بکات دەبێت دین چارەسەری بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رایدەگەیەنێت کە سلێمانی دەکەنە پایتەختی تەسەوفی جیهانی، ئاماژەی بەوەشکرد کە سیاسەت نەیتوانیوە کێشەی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم چارەسەر بکات، بۆیە دەبێت دین چارەسەری بکات.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی، لەمیانی مەراسیمێکدا کە لە تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو رایگەیاند "دەمانەوێت کێشەی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، هەروەها وتی "کێشەی مووچەی مووچەخۆران بە سیاسەت چارەسەر نەکرا، بۆیە دەبێت دین چارەسەری بکات، ئێمە پرۆژەمان هەیە و چارەسەری دەکەین".
ناوبراو جەختیشیکردەوە کە دەیانەوێت سلێمانی بکەنە پایتەختی تەسەویفی جیهانیی، وتیشی "زیاتر لە 200 ملیۆن پەیڕەوی تەریقەتی قادری لە جیهاندا هەن، ئەوانە دەکەینە هێز و خزمەتی ئەم ناوچەیەی پێدەکەین".
رێکەوتی 4ی تەمووزی 2020 شێخ محەمەد کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد و لەدوای ئەو، شێخ نەهرۆ بوو بە جێگرەوەی، جموجۆڵ و چالاکییەکانی شێخە نوێکە بووەتە جێی سەرنجی چاودێران و هەندێک وا لێکیدەدەنەوە کە شێخ نەهرۆ لە داهاتوودا هەنگاوی گەورەی سیاسی بنێت.
ب.م
ب.م