کوردستانی
دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ناوچەکانی سنووری قەزای سۆران دەستپێبکاتەوە، وەک قایمقامی سۆران ئاماژەی پێدەکات لە 25% نەوت لە سۆران دابەشکراوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، قایمقامی قەزای سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی نەوت و وەستانی پرۆسەکە لە قەزای سۆران، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و سبەینێ یەکشەممە 3ی کانونی دووەمی 2020 لە قەزای سۆران دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژانە 500 بەرمیل نەوت لە سۆران دابەش دەکرێت و لە هەوڵی ئەوەداین رێژەکە زیاد بکەین", وتیشی "لە سۆران ب رێژەی لە 20% بۆ لە 25% نەوت دابەشکراوە، هەروەها هەوڵدەدەین لە زووترین کاتدا ئەو شوێنانەی کە ماون نەوتیان بەسەردا دابەش بکرێت".
س.س