کوردستانی
کاروان گەزنەیی: ئەگەر کار بە بەڵگەکانم نەکرێت وەزیری تەندروستی دەدەمە دادگا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بەڵگەی تەواوی لەبارەی هاوردەی دەرمانی قاچاخەوە ئاراستەی داواکاری گشتی و لیژنەی تەندروستی پەرلەمان کردووە و ئەگەر کاری لەسەر نەکرێت وەزیری تەندروستی دەداتە دادگا.
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند "سەرجەم بەڵگە و دۆکیمێنتەکانمان لەسەر دەرمانی قاچاخ و بەسەرچو و ئەو دەرمانانەی کە لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچوون بە دانپێدانانی وەزارەت، ڕادەستی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و لێپرسراوی مافی گشتی لە داواکاری گشتی کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "چاوەڕوانی ئەنجام و دەرکەوتەی هەنگاوەکانین، بەڵێن دراوە بە چاکسازی ڕاستەقینە لەم سێکتەرە گرنگەی کوردستان".
ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیکردووەتەوە "لە ئەگەری بێدەنگبوون و بێ ئەنجامی دۆسییەکە، ڕاستەوخۆ سکاڵا لەسەر بەڕێز وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ و هەر بەڕێزێکی دیکە تۆمار دەکەم کە پەیوەستە بەم دۆسیە هەستیارەوە و سەرجەم بەڵگەکان دەخەمە بەردەم دادگا بۆ یەکلاکردنەوە و سزادانی ئەوکەسانەی کە بازرگانی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە دەکەن".
ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێت کە بە خاچاخ و بە شێوەی نایاسایی دەرمان دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان و لە بازارەکاندا ساخ دەکرێنەوە، بەڵام تا ئێستاش هیچ کەس و لایەن و کۆمپانیایەک لەبەر ئەو کارە سزانەدراوە.

ب.م