کوردستانی

مەودا میدیا وردەکاری ڕووداوێکی هاتوچۆ بڵاودەکاتەوە کە 11 کەسی تێدا بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا وردەکاری ڕووداوێکی هاتوچۆ بڵاودەکاتەوە کە 11 کەسی تێدا بوونە قوربانی
مەودا میدیا- 

ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و تێیدا 11 کەس کە سەرنشینی دوو ئۆتۆمبێل بوون بوونە قوربانی کە دوان لەوان گیانیان لەدەستدا.

نزیکەی کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە سنوری ناحیەی گاپیلۆنی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا.

بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان پیاو بوون، لەناو بریندارەکانیش ژن و منداڵ هەیە و هەندێک لەوان دۆخیان ناجێگیرە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون، ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ، کە ژمارەیەک گەشتیاری تێدا بووە، وەرگەڕاوە، دوای وەرگەڕانی، بەر ئۆتۆمبێلێکی تر کەوتووە و زیانی بەویش گەیاندووە.

Qaiwan
Qaiwan