کوردستانی
بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت و مەودا میدیا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەغدا لە چاوەڕوانی پابەندبوونی هەرێمدایە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق بکرێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی پرۆژە یاسای قەرز نەبێت ئەو بەغدا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێتا".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "بەغدا لە چاوەڕوانی پابەندبوونی هەرێمدایە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران"، لەبارەی پرۆژەیە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق ناوبراو وتی "ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکە بکرێت".
س.س