کوردستانی
خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان گۆڕانكاری تیادا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی کانونی یەکەمی 2020 به (35) دینار و نیو دیاری ده‌كرێت و هاوكات خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
ئەمڕۆ یه‌كشەممە (3 كانوونی دووه‌م 2021) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبووەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی (12) كه به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك کاتژمێر بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (35) دینار و نیو ده‌بێت.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له‌نێوان (250) بۆ (300) کاتژمێرە به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار دینار بۆ (11) هه‌زار دیناردا ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه گۆڕداوه، به‌یانیان له کاتژمێر (7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له کاتژمێر (12) بۆ کاتژمێر (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موەلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابین بكه‌ن.
س.س

بیروڕا