کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کەمال ئەتروشی بەخشی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانی کوردستان بە 81 دەنگ، متمانەی بە کەمال ئەتروشی بەخشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەرلەمانی کوردستان دەنگدان کرا بۆ متمانەدان بە کەمال ئەتروشی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا 81 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ متمانەدان بە کەمال ئەتروشی بۆ بوون بە وەزیری سامانە سروشتییەکان.
پرسی دەنگدان و دەنگنەدانی پەرلەمانتارانی گۆڕان بە متمانەدان بە کاندیدەکەی پارتی بووبووە جێگەی باسی چاودێران.
پرسی دەنگدان و دەنگنەدانی پەرلەمانتارانی گۆڕان بە متمانەدان بە کاندیدەکەی پارتی بووبووە جێگەی باسی چاودێران.
لە فراکسیۆنی گۆڕان، هەریەک لە گوڵستان سەعید ،گۆران عومەر، رزگار محەمە، جەلال محەمەد، یاسین خد ، شاخەوا رەئوف و بەڵێن ئیسماعیل دەنگیان بە کاندیدەکەی پارتی دا.
لەهەمان فراکسیۆن، شیرین ئەمین ،شایان عەسكەری، ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد وعەلی حەمەساڵح دەنگیان بەو کاندیدە نەدا.
کەمال ئەتروشی کێیە؟
تەمەنی لە سەروو 65 ساڵە.
جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت
لە مانگی تەممووزی 2019وە راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ وزە.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە.
لە نیسانی 2014 تاوەکو ئایاری 2015 راوێژکاری باڵای کۆمپانیای تۆتاڵی تایبەت بە نەوت و وزە بووە.
لە ئابی 2012 تاوەکو نیسانی 2014 راوێژکار بووە لە کۆمپانیای KUFPECیی کوەیتی تایبەت بە نەوت.
ساڵی 1987 بۆ 1991 دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1991 بۆ 1994 وەکو توێژەر لە پەیمانگەی پێترۆڵیۆمی فەرەنسی کاری کردووە.
لە ساڵی 1971 بۆ 1975 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە.
ب.م