کوردستانی
" پەرلەمانتارانی پارتی لێیانداین"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراسکیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتییەوە هێرشیان کراوەتە سەر و لێیاندراوە.
کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ناو باڵەخانەی پەرلەماندا هێرشیان کراوەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشکرد کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتییەوە هێرش کراوەتە سەر پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و لێیاندراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و چەند پەرلەمانتارێکی تر رەخنەیان لە کارەکانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کاندیدەکەی پارتی گرت.
ب.م