کوردستانی

بڕیار لە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناو پۆل دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناو پۆل دەدرێت
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت "له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ‏خوێندن له‌ ناو پۆله‌كاندا راپۆرتی خۆمان ئاماده‌ كردووە"  و دەشڵێت "هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای ‏رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر دەوامی قوتابخانه‌ و خوێندنگاکان دەدات".

ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "رێژه‌ى مردن ‌و ‏تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ كوردستان نزیكه‌ی 40% ‏كه‌میكردووه‌ ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا ‏نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له‌ دنیادا دوودڵی كردووین".‏

وتیشی "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر بڕیاربوو رۆژی 7-1-2021 لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام ‏كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخراوه"‌.

روونیشیكرده‌وه‌ "له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ‏خوێندن له‌ ناو پۆله‌كاندا راپۆرتی خۆمان ئاماده‌ كردووه ‌و له‌ ‏كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، دوا بڕیاریش له‌باره‌ی چۆنێتی دەستپێکردنەوەی پڕۆسه‌ی ‏خوێندن له‌ ناو پۆلدا، لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ‏ده‌یدات".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan