کوردستانی

"سوپرایزی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی کرد و سزادرا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"سوپرایزی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی کرد و سزادرا"
مەودا میدیا-

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە شۆفێرەکەی هەستاوە بە گۆڕینی رەنگەکەی و وتویەتی "سوپرایزم بۆ کردووە".

فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتيی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند کە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە لەلایەن شۆفێرەکەیەوە رەنگەکەی لە رەشەوە بۆ ئاڵتوونی گۆڕاوە.

روونیشیکردەوە  لە کاتی لێپێچینەوە لە هۆکاری رەنگ گۆڕینەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە وتی، "ئەمڕۆ رۆژی لە دایکبوونی ئۆتۆمبێلەکەمە و سوپرایزم بۆ کردووە."

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە تەنزەوە وتویەتی "ئۆتۆمبێلکە سوپرایزەکەی بە دەستنەگەیشت و چەند شەوێک لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە."

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، گۆڕینی خۆ بە خۆی رەنگی ئۆتۆمبێل بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدراو نییە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال