کوردستانی

ئومێد خۆشناو: دەیسەلمێنین قسەکانی سیپان ئامێدی راست نین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد خۆشناو: دەیسەلمێنین قسەکانی سیپان ئامێدی راست نین
مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بەهۆی ئەوەی سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ویستوویەتی هێرشبکاتە سەر پەرلەمانتارێکی پارتی رێگری لێکراوە، جەختیشیکردەوە "قسەکانی ناڕاستبوون کە وتوویەتی بە بۆکس خەنجەر لێی دراوە".

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پشوودرێژییەکی زۆری نواند".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "بەهۆی ئەو پشوو درێژییەوە دەرفەت درا بە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن کە قسەی خۆیان بکەن بەڵام ئەوان نزیکەی کاتژمێرێکیان بە پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەسەربرد".

لەبارەی دروستبوونی ئاڵۆزیی لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و نەوەی نوێ، خۆشناو وتی "ئەوە بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبووە و کاردانەوە بووە".

جەختیشیکردەوە کە "ئەو پەرلەمانتارەی دەڵێت بە بۆکس خەنجەر لێی دراوە ڕاست ناکات، ئێمە دەیسەلمێنین کە وا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ چاکەتەکەی داکەندووە و ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر پەرلەمانتارانی پارتی، بەڵام نەیتوایوە و وەڵامی مستەکۆڵەش گوڵ نییە، بۆیە هێرشیکراوەتە سەری".

پێشتر سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاندبوو کە لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتییەوە بە بۆکس خەنجەر هێرشیکراوەتە سەر و بریندار کراوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال