کوردستانی

رێواز فایەق: داوای لێبوردن دەکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق: داوای لێبوردن دەکەم
مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان داوای لێبوردن لەو پەرلەمانتارانە دەکات کە لە ئاڵۆزییەکاندا زیانیان بەرکەوتووە، دەشڵێت ئەگەر رێگە بدرێت هەموو رۆژێک شەڕ لەنێوان پەرلەمانتاراندا روودەدات. 

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، نەیبینیوە کە ئەو ئاڵۆزیيەی روویداوە چۆن بووە و چی تيادا بەکارهاتووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد نازانێت ئایا راستە بۆکس خەنجەر بەکارهاتووە یان نا "داوای لێبووردن لەوانە دەکەم کە لە ئاڵۆزییەکاندا زیانایان بەرکەوتووە". 

سەرۆکی پەرلەمان وتیشی "ئەگەر رێگە بدرێت لە پەرلەمان هەموو رۆژێک شەڕ لەنێوان پەرلەمانتاراندا دروست دەبێت".
 
ناوبراو جەختیشیکردەوە "ئەوانەی دەڵێن سەرۆکایەتی پەرلەمان لاوازە، تەنها لەبەرئەوەیە کە سەرۆکی پەرلەمان ژنە، ئەگینا ئێمە لاواز نین".

 ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان متمانەدرا بە کەمال ئەتروشی بۆ بوون بە وەزیری سامانە سروشتییەکان. 

لە ناو باڵەخانەی پەرلەمان گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و نەوەی نوێدا دروستبوو و سیپان ئامیدی رایگەیاند بە بۆکس خەنجەر هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام ئومێد خۆشناو ئەوەی رەتکردەوە و وتی "دەیسەلمێنین کە وانییە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan