کوردستانی

مەلا بەختیار: پەروەردەكردنی عەقڵ لە دۆزینەوەی نەوت گرنگترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: پەروەردەكردنی عەقڵ لە دۆزینەوەی نەوت گرنگترە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند پەروەردەكردنی عەقڵ لە دۆزینەوەی نەوت گرنگترە، روونیشیدەكاتەوە سەرەڕای بوونی زۆری زانكۆ لە هەرێمی كوردستان كەچی لە ریزبەندی خوارەوەی زانكۆكانی جیهانن.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆدا، وتی "پازدە ساڵ لەمەوبەر وتومە دەبێ‌ زانكۆكانی كوردستان كۆنگرەیەك ببەستن‌ و ستراتیژی خوێندنی باڵا بگۆڕێت".

وتیشی "زانكۆكانی كوردستان، لە ریزبەندی پلەی زانكۆكانی جیهاندا، لە پلەكانی خوارەوەیە. لەكاتێكدا ژمارەی زانكۆكانمان زۆرن‌ و ژمارەیەكی زۆری مامۆستاش بە رێزەوە لە ئەوروپاوە گەڕاونەتەوە و وانە دەڵێنەوە، بەڵام هێشتا ئاستی زانكۆكانمان پێویستیان بە نەشونمایەكی زۆرتر هەیە".

مەلا بەختیار جگە لە پۆستە سیاسییەكەی، خاوەنی دەزگای چاودێرە و سەرپەرشتی ناوەندی دابڕان دەكات، تیشكی خستووەتە سەر گرنگی پەروەردەی عەقڵ و ئاماژەی بەوەكردووە "ئێستا گرنگترین بابەت لە دنیادا پەروەردەكردنی عەقڵە، نەك تەنها دۆزینەوەی نەوت. ئێستا لە دنیادا پەروەردەكردنی عەقڵ، بارتەقای دۆزینەوەی نەوتە، ئەوە دەزانرێت ئەو وڵاتانەی نەوتیان هەیە، بە نەوتەكەیان دەژین، بەڵام ئەی ئەو وڵاتانەی نەوتیان نییە بە چی دەژین؟ بێگومان بە پەروەردەی عەقڵ".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال