کوردستانی
لە ئەنجامی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک باوک و کوڕێک بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی بانی مەقانی سەر بە قەزای چەمچەماڵی شاری سلێمانی گولـلە هاوەنێک تەقییەوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ مەودا میدیا راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی دووەمی 2021 کاتژمێر 4:30 خولەک لە بەرزاییەکانی بانی مەقانی سەر بە قەزای چەمچەماڵی شاری سلێمانی گولـلە هاوەنێک تەقییەوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 35 ساڵە و لە رەگەزی نێرە دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، هەروەها بریندارەکەش تەمەنی 70 ساڵە لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا"، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکە و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە باوک و کوڕن".
س.س