کوردستانی
لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک خۆیان بۆ یەکلا ناکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق 6ی حوزەیرانی 2021ی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق 9ی کانونی دووەمی تا 16ی کانونی دووەمی 2021ی بۆ تۆمارکردنی ناوی حزب و لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بڕیاریان نەداوە بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکە بکەن.
محەمەد جەلیل، کارگێڕی راگەیاندن و هەڵبژاردنی مەڵبەندی چواری کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتی تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسی و حزبیەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق نزیکبووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کەرکوکەوە دەستپێشخەرییەکی ئەوتۆ نییە بۆ ئەو پرسە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەفتەی رابردوو لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە و من لە کۆبوونەوەکەدا ئەو بابەتەم باسکرد، بەرپرسی کۆبوونەوەکە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو، ئاماژەی بەوەدا، دەبێت کۆبوونەوەیەکی بە پەلە بکرێت لەبارەی بەشداریکردنی لایەنەکانی کەرکوک لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".
کارگێڕی راگەیاندن و هەڵبژاردنی مەڵبەندی چواری کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت لایەنە سیاسییەکان بەخۆیاندا بچنەوە و کام هەنگاوە باشە بینێن، چونکە ئەو هەڵبژاردنە گرنگە بۆ عیراق و لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییانیش".
محەمەد جەلیل لەبارەی ئەوە ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق نەکەن زیانی دەبێت وتی "بەشداری نەکردنی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بە یەک لیست زیانی بۆ هاوڵاتییانی کەرکوک بە گشتی و کورد بە تایبەتی دەبێت، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەکان خەمێک لەو بابەتە بخۆن".
س. س