کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ خۆی خنکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان لە کەمپی قادیا لە قەزای زاخۆی پارێزگای دهۆک خۆی خنکاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نییە.
نەدیار لەزگین، بەڕێوەبەری کەمپی قادیا لە قەزای زاخۆی پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30 خولەکی گەنجێک لە ناو کەمپی قادیا لە قەزای زاخۆ خۆی خنکاند".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە تەمەنی 18 ساڵە و ناوی (ب. ش. س)، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری زاخۆ کراوە".
س.س