کوردستانی
پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل ئاگری گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک ئاگری گرت، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆکیش رایدەگەیەنێت تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ی کانونی دووەمی 2021 کاتژمێر 8:20 خولەک پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک ئاگری گرت و ئۆتۆمبێلەکانی پێشانگەکە سووتان".
وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو "ئاگرەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری روودانی ئاگرەکە".
فۆتۆ، ستار ئەحمەد
فۆتۆ، ستار ئەحمەد
س.س

بیروڕا