کوردستانی
دایکی سکرتێری حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 8ی کانونی دووەمی 2021 دایکی حسێن یەزدانپەنا، سکرتێری پارتی ئازادیی کوردستان کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی لە شاری هەولێر لە تەنیشت هاوسەرەکەیەوە بە خاک دەسپێردرێت.
حسێن یەزدانپەنا، سکرتێری پارتی ئازادیی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو زاتێك بۆ باره‌گای یه‌زدانی مه‌زن، به داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه كۆچی داوایی دایكی ئازیزمان (ئامینه‌خانمی به‌هلوولیی) دایكی برا شه‌هیده‌كانمان فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه كاك ره‌شید یه‌زدانپه‌نا (سمكۆ) و رێبه‌ری شه‌هیدی رێگەی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی كوردستان كاك سه‌عید یه‌زدانپه‌نا راده‌گه‌یه‌نم".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دایكی جهرگسووتاومان، ئاواتی رزگاریی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو و تۆڵه‌ی كوڕه شه‌هیده‌كانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه بۆ زێدی خۆی و خه‌ڵك و خزم و كه‌سوكار بوو، به‌ڵام مه‌رگ مه‌ودای پێنه‌دا و وه‌دیهاتنی ئاواته‌كانی كه‌وته ئه‌ستۆی ئێمه‌و هه‌ڤاڵان و رێبوارنی رێگەی كوڕه شه‌هیده‌كانی، بۆیه هه‌ر به میوانیی له هه‌ولێری خۆشه‌ویست، له ته‌نیشت هاوسه‌ره ئازار چیشتووهكهی باوكی كۆچكردوومان (عومه‌رخان) به خاكی ده‌سپێرین، له خوای گه‌وره داواكارم جه‌رگسووتان وتاڵی و سوێریی كێشانه‌كانی دنیای له نامه‌ی كردارییدا بۆ بژمێری و بیخاته به‌ر دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی شاد بكات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سه‌باره‌ت به پاراستنی سەلامه‌تی گشتیی و ره‌چاوكردن و پابه‌ندییمان به رێوشوێنه‌كانی دۆخی كۆرۆنا، له دانانی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆ ده‌بوێرین، هه‌ر له ئێستاوه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه زه‌حمه‌تمان پێوه ده‌كێشن و له خه‌می كۆچی دوایی دایكماندا هاوبه‌شیمان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن.كوردستان و كورد و خۆتان و ئازیزانتان خۆش بن".
س.س