عیراقی
ئەحمەدی حاجی رەشید: ئەستەمە لە ئێستادا گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا رووبدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلاردا بکرێت پرۆژە یاسای بودجە تێکدەدات، ئاماژە بەوەشدەکات هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلاردا بازاڕ تێکدەدات، بۆیە ئەستەمە گۆڕانکاری لە نرخدا لە کاتی ئێستادا رووبدات،
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی نرخی دۆلار و خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق نووسیویەتی "ئەمڕۆ شەممە تەنیا خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکرێت و هیچ بڕیارێک نادرێت لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار، هەروەها ئەوەی لەناو پرۆژەکەدا هاتووە و باس لە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار عیراقی کە بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرانبەر 145000 هەزار دینار و نرخی نەوت دانراوە بە 42 دۆلار وەک خەبەر و هەواڵی ئەو دەزگا و دامەزراوەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهیچ شێوەیەک پەرلەمان ناتوانیت دەنگیان لەسەر بدات و کەم زیادیان بکات و نرخی دینار بەو شێوەیە نزیکەی 23 ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە، بۆیە گۆڕانکاریکردن لەبەرژەوەندیی حکومەت نابێت".

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەوەشی نووسیوە "هەرگۆڕانکاریەک بکرێت یاساکە تێکدەدات و کورت هینان زیاد دەکات و حکومەت پێی پڕناکرێتەوە، هەروەها ئەوەی لە بازاڕ روودەدات موزارەبەی هەندێک خەڵکە بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری".
ناوبراو وتویەتی "بانکی ناوەندی تائێستاش بە 145000 دینار 100دۆلار دەفرۆشێت و هەر گۆڕانکارییەک لە نرخدا بازاڕ تێکدەدات، بۆیە ئەستەمە لە ئێستادا گۆڕانکاری لە نرخدا رووبدات".
س.س