کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان: لە 2020دا فەرمانبەران هەشت مووچەیان وەرگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە لە ساڵی 2020دا فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت مووچەیان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ شەممە 9ی کانونی دووەمی 2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی ساڵی 2020ی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی خشتەکە بێت لە ساڵی رابردوودا هەشت مووچە دابەشکراوە کە بەشێکی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەشی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دابینکراوە.
هەر بەپێی خشتەکەش بێت، کۆی گشتیی ئەو پارانەی لە ساڵی رابردوودا بۆ مووچە خەرجکراوە شەش تریلیۆن و 500 ملیار دینارە بووە، هاوکات هەر بەپێی خشتەکە بێت حکومەت مووچەی مانگەکانی 4 و 7 و 11و 12ی دابەش نەکردووە.
س.س