کوردستانی

لە سەرەتای ساڵی نوێدا یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سەرەتای ساڵی نوێدا یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشت
مەودا میدیا-

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ ولیام, یاردەدەری جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد، سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان  لە وەزارەتی پێشمەرگە رێوڕەسمی واژۆکردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
                                      
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 7ی کانونی دووەمی 2021  بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ ولیام، یاردەدەری جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد، سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان  لە وەزارەتی پێشمەرگە رێورەسمی ئیمزاکردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، بڕیاریشە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواکانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە دابەش بکرێت".

کۆڵۆنێڵ ولیام، یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق  لەبارەی ئەو هاوکاریانە بە سەنتەری میدیای راگەیاندووە "ئەوەی ئەمجارە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگەمان کرد کۆمەڵێک پێداویستی سەربازی بوو، بە تایبەتی ئۆتۆمبێل، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگیەی لە نێوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دا هەیە، ئامانجی دابینکردنی پێداویستیە سەربازییەکان لە داهاتوو ئەو هاوکاریانە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن".

 لەلای خۆشییەوە عەمید شێرزاد ئەسعەد، سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە "بە سەنتەری میدیای رایگەیاند؛ ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆمەڵێک پێداویستی سەربازیمان لە هاوپەیمانان وەرگرت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هاوکاریانەیە کە هاوپەیمانان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگەی دەکەن".

وتیشی "ئێمە سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین بۆ ئە و پاڵپشتیانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەی دەکەن کە ئەمڕۆ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە زۆر پێویستە، هیوادارین بەردەوام بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan