عیراقی

دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کرایەوە
مەودا میدیا-

دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق کرایەوە و بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن ئاماژە بەوە دەکات کە هاوسەنگی هێزی لایەنە سیاسییەکان بڕیار لەوە دەدات کە هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا دەکرێت یان نا.

ئارام جەمال، بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بە مەودا میدیای راگەیاند "لەمڕۆوە دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆمارکردنی کاندید و قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تا 16ی ئەم مانگە دەرفەت لەبەردەم قەوارە سیاسییەکاندا هەیە کە خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام دەرفەتەکە بۆ کاندیدە سەربەخۆکان تا 28ی مانگە".

سەبارەت بە ئەگەری دەواخستنی هەڵبژاردنەکە، ئارام جەمال ئاماژە بەوە دەکات "کازمی بەڵێنی داوە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدرێت و هەموو فشارێکیش دەکات بۆ ئەو مەبەستە، چوونکە ئەوە داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران بوو".

روونیشیکردەوە "ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن و کاتی ئەنجامدانی دەبێت هاوسەنگی هێزی لایەنە سیاسییەکانە، چوونکە هەندێک لایەن لەگەڵ سیستمە نوێکەدا نین و لەگەڵ ئەوەش نین لەو وادەیەدا کە دەستنیشانکراوە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت".

 بڕیارە 6/6/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و تێیدا دەنگدەران بەگوێرەی سیستمی نوێی هەڵبژاردن نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.

سیستمی نوێی هەڵىژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەگوێرەی یاسای نوێێ هەڵبژاردنە کە گۆڕانکاری لە بازنەکانی هەڵبژاردندا کراوە و هەر پارێزگایەک کراوە بە چەند بازنەیەکەوە.

پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق، داوای لە هاوڵاتیان کرد سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بکەن و دڵنیابنەوە لە بوونی مەرج و پێداویستییەکانی دەنگدان بۆئەوەی بێبەش نەبن لە مافی هەڵبژاردنی نوێنەر.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان