عیراقی

مستەفا کازمی لەبارەی داهاتووی عیراقەوە دەدوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی لەبارەی داهاتووی عیراقەوە دەدوێت
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند حکومەت هەموو دەرفەتەکان دەقۆزێتەوە بۆ بوژانەوە و پێشخستنی عیراق.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە مەراسیمی نمایشی سەربازیی پۆلیسی عیراقدا، ئاماژەی بەوەکرد "ئاڵەنگارییەکانی بەردەم وڵاتەکەمان گەورەن بەڵام دەرفەتەکانیش لەبەردەمماندا زۆرن".

جەختیشیکردەوە "ئێمە هەموو دەرفەتەکان دەقۆزینەوە و سوودیان لێوەردەگرین بۆ بوژاندنەوەی وڵات و دروستکردنی دیدگایەکی نیشتمانیی بنیادنەرانە".

لە وتارەکەیدا کازمی وتیشی "پۆلیسی عیراقی هەوڵ و ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئاسایشدا".

ئەم وتارەی کازمیی، لە میانی مەراسیمێکی سەربازییدا بوو کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عیراقەوە سازکرابوو.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان