کوردستانی
بۆ بەهەرێمکردنی سلێمانی داوای 30 هەزار واژۆ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی بەهەرێمکردنی سلێمانی قۆناغی دووەمی کارەکانی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە لەمەودوا کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی واژۆی 30 هەزار هاوڵاتی دانیشتووی سلێمانی و دەوروبەری.
بەیار عومەر بەناوی دەستەی بەهەرێمکردنی سلێمانییەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سازکرا، رایگەیاند قۆناغی دووەمی کارەکانی پڕۆژەی بەهەرێمکردنی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد لە قۆناغی دووەمی کارەکانیاندا، تیمیەکانیان دەچنە ناو هاوڵاتیان و واژۆ کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵیی بکەن وەکو یەکێک لە رێکارەکانی بەهەرێمکردنی سلێمانی.
وتیشی "داوا لە هاوڵاتیان و دانیشتوانی دەڤەرەکە دەکەین هاوکاری تیمەکانمان بکەن، پێویستمان بە کۆکردنەوەی 30 هەزار واژۆی دانیشتوانی دەڤەرەکە هەیە".
دەستەی بەهەرێمکردنی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، ماوەی سێ مانگە راگەیەنراوە و کار بۆ ئەوە دەکات سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بکات بە هەرێمێکی سەربەخۆی فیدراڵی.
ب.م