کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و بارانبارین زیاتر دوادەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و بارانبارین زیاتر دوادەکەوێت
مەودا میدیا-

کەشناسێکی بەناوبانگی عیراقی رایگەیاند هیچ ئاماژەیەک بۆ بارینی باران لەم چەند رۆژەدا بەدیناکرێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

نائل عه‌لی، كه‌شناسی ناسراوی عیراقی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "بۆ رۆژانی داهاتوو هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا نییه‌ و بۆ‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌، دووشه‌ممه‌، سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ پێشبینی هیچ بارانبارینێك ناكرێت‌".

زیاتر روونیکردووەتەوە و نوسیویەتی "کۆتایی ئەم هەفتیە ئەگەری بەهێز هەیە پاڵەپەستۆیەک روو لە ئاسمانی عیراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان بکات".

باسی لەوەشکردووە کە پێدەچیت لە ئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆیە بارانی نیمچە بەخوڕ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەبەراورد بە ساڵی رابردوو، تا ئێستا بڕێکی کەمتر باران باریوە و گومانی ئەوە لای هاوڵاتیان دروستبووە کە وشکەساڵی رووبدات.

هەفتەی رابردووش بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم روونکردنەوەی دا و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەرێکی دوورە ئەمساڵ وشکەساڵی رووبدات.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan