کوردستانی

زاخۆ؛ کچێک لە باڵەخانەیەکی بەرز کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زاخۆ؛ کچێک لە باڵەخانەیەکی بەرز کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

لە زاخۆ کچێکی گەنج، لە باڵەخانەیەکی بەزر کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە کۆمەڵگەی دەلال لە زاخۆ، کچێکی گەنجی تەمەن سەروو 20 ساڵ، لە باڵەخانەی شوقەیەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا پۆلس بۆی دەرنەکەوتووە کە کچەکە خۆی هەڵداوەتەخوارەوە یان بەبێئاگا کەوتوەتە خوارەوە و یان کەسێکی تر دەستی لە رووداوەکەدا هەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەردەوام ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان و کچان لە هەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوەیە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا، لە هەرێمی کوردستان 16 ژن خۆیان کوشتووە یان کوژراون.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan