کوردستانی
كەركوك.. لایەنە كوردستانییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ یەك لیستيی هەڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی دووەمی 2021 لایەنە کوردستانییەکانی شاری کەرکوک لە کۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەکە بەردەوامیی هەیە.
دڵپاک تاهیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە دۆخی کەرکوک".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ بەرچاو روونییەک نییە کە لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک چۆن بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەن".
بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.
س.س