کوردستانی

"ئەوانەی مووچەی نایاساییان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ئەوانەی مووچەی نایاساییان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە"
 مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی پارتی رایگەیاند کە هەرکەسێک بە نایاسای دوو مووچەی وەرگرتبێت دوای ئەوەی یەکێکیان دەبڕدرێت لە مووچەکەی تر مانگانە بڕێک دەبڕدرێت تا ئەو هەموو بڕی مووچەیەی لێ وەردەگیرێتەوە کە بە نایاسایی وەریگرتووە.

هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە "407 ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی 492 فەرمانبەری حکومەت بڕدرا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "87 ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی 103دادوەر کەمکرایەوە".

لەبارەی ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە "ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی مووچە نایاساییەکەی لێ دەبڕدرێت، %20‏ تاوەکو%49‏ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەرگرتووە، مانگانە لە مووچەەی دەبڕدرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دارایی مووچەی زیاتر لە 10 هەزار کەسی بڕی کە بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتبوو، هەروەها وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش مینحەی 13 هەزار کەسیان بڕی کە بەهەمان شێوە بە نایاسایی وەریانگرتووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan