عیراقی

کازمی بۆ کۆمسیۆن: پشتیوانتانم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی بۆ کۆمسیۆن: پشتیوانتانم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ کۆمسیاران کۆبوویەوە و داوای لێ کردن ئامادەکاری تەواو بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بکەن و پشتیوانیی خۆشی بۆ دووپاتکردنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق کۆبوویەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، کازمیی رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌لبژاردنی داهاتووی عێراق له‌ 6ی حوزه‌یراندا بكرێن.

سەرۆک وەزیرانی عیراق پشتیوانی حكومه‌تیشی بۆ كۆمسیۆن‌ دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ و پێی راگەیاندوون کە دەبێت هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

 بڕیارە 6/6/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و تێیدا دەنگدەران بەگوێرەی سیستمی نوێی هەڵبژاردن نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.
 
سیستمی نوێی هەڵىژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەگوێرەی یاسای نوێێ هەڵبژاردنە کە گۆڕانکاری لە بازنەکانی هەڵبژاردندا کراوە و هەر پارێزگایەک کراوە بە چەند بازنەیەکەوە.
 
 پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق، داوای لە هاوڵاتیان کرد سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بکەن و دڵنیابنەوە لە بوونی مەرج و پێداویستییەکانی دەنگدان بۆئەوەی بێبەش نەبن لە مافی هەڵبژاردنی نوێنەر.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان