عیراقی
ناسریە؛ پۆلیسێک کوژرا و پێنج خۆپیشاندەر بریندار بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ناسریەدا پۆلیسێک کوژرا و پێنج خۆپیشاندەریش برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری ناسریە خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزییان تێکەوت.
ماوەیەکە لە ناسریە هاوشێوەی چەند شار و شارۆچکەیەکی تری ناوەڕاست و خوارووی عیراق، خۆپیشاندان دەکرێت و لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر چالاکوانی ئەو شارە لە زینداندا، ئەمڕۆش بۆ ئازادکردنی ئەو چالاکوانانە خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەچوو.
میدیا عیراقیەکان بڵاویانکردووەتەوە لەو خۆپیشاندانەی ناسریەدا، بەهۆی گرژییەکانەوە پۆلیسێک کوژراوە.
هەر لەو خۆپیشاندانەدا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە پێنج خۆپیشاندەر بریندار بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە.
ب.م