عیراقی
سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوای کوردستانی کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق و کوردستان و کێشە کەڵەکەبووەکان گفتوگۆ کرا.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار کە وێنەیەکی تایبەت بۆ مەودا میدیا نێردراوە هاتووە "د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/12 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق و کوردستان و کێشە کەڵەکەبووەکان گفتوگۆ کرا".
لەو دیدارەدا بە گرنگییەوە باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرا و جەختکرایەوە لە رەخساندنی کەشێکی گونجاو و لەبار و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و گوشار.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و کۆتایی هێنان بەم دۆخە نالەبارە، ھاوکات جەختیشکرایەوە لەوەی گرنگە بودجەی گشتی ساڵی 2021 زامنی مافەکانی تەواوی خەڵک بکات بە ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستانیشەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە لە پێویستی درێژەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەر و جدی و ھێنانەکایەوەی خواستی هاوبەش بۆ ھێنانەدی بەرژوەندی خەڵک لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری گشتگیر لەبارەی دۆسێی دارایی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەک مافێکی دەستووری رەوا، لەسەر بنەمای پاراستنی مافی ھاوڵاتییان و مووچەخۆرانی عیراق و ھەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان.
س.س