عیراقی

عیراق پابەندی خۆی بە رێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتییەوە راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق پابەندی خۆی بە رێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتییەوە راگەیاند
مەودا میدیا-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق چوونەپاڵ "رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوا"ی پەسەندكرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە لە میانی واژووکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "پەسەندکردنی ئەم یاسایە بۆ ئەوەیە کە رووبەڕووی گۆڕانکاری کەشوھەوا ببینەوە کە لە ئەنجامی پیسبوونی کەشوهەوادا دروستبووە".

رێککەوتننامەی پاریس تایبەتە بە کۆکردنەوە و یەکخستنی هەوڵە نێودەولەتییەکان بۆ پاراستنی کەشوهەوا، رێککەوتنەکە زیاتر لە پێنج ساڵ پێش ئێسا راگەیەنراوە و زیاتر لە 70 وڵات تێیدا بەشدارن.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان