عیراقی

لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێکدەھێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێکدەھێنرێت
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێکدەھێنرێت، ئاماژە بەوەشدەکات ھەڵوێستێکی جدیمان دەبێت سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانونی دووەمی 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە دکتۆر بەشیر حەداد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی دەکرد و  تایبەت بوو بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران رایگەیاند "ھەڵوێستێکی جدیمان دەبێت سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەجەف و موسڵ".

حەداد ئاماژەشی بەوەداوە "سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جوتیاران پێکدەھێنێت".

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان