عیراقی
ئەمەریکا بەرپرسێکی عیراقی بە "تیرۆرستی جیهانی" دەناسێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمەریکا بەرپرساێکی باڵای حەشدی سەعبی سزا دا و بە "تیرۆرستی جیهانیی" ناساندی، ئەوەش لەبەر ئەو پەیوەندییەی کە بەرپرسەکە لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەیبووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڕیاریدا عەبدولعەزیز محەمەداوی ناسراو بە ئەبو فەدەک، سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی بخاتە لیستی سزادراوانی ئەمەریکاوە.
وەزارەتەکە، ناوبراوی وەکو "تیرۆرستی جیهانی" لەقەڵەمداوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە زیانی بە دامەزراوە و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عیراق و ستراتیژی ئەمەریکا گەیاندووە و پشتیوانی لە رژێمی سوریا کردووە.
بە گوێرەی بڕیارەکە، دەست بەسەر سەرجەم سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانیدا دەگیرێت و مامەڵەکردنی کەسانی ئهمەریكی لەگەڵیدا قەدەغەکراوە.
هەر ئەمڕۆ و لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزای بەسەر سێ کەسایەتی و ١٦ دامەزراوەی دیکەدا سەپاند.
هەفتەی پێشووش هەمان سزا بەسەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپێنرا.
ئەبوو فەدەک، پێشتر بەرپرسیارێتی لە گروپی "عەسائیبی ئەهلی حەق" و "حزبوڵای عیراق" و "رێکخراوی بەدر" دا هەبووە.
دوای ئەوەی سەرەتای ساڵی رابردوو، ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانی لە بۆردوومانی فرۆکەکانی ئەمەریکادا کوژرا، ئەبو فەدەک خرایە شوێنەکەی.

ب.م