عیراقی
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مانگی 6ی 2021وە دوابخرێت بۆ مانگی 10ی 2021.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە فەرمی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رانەگەیەندراوە، بەڵام بە دڵنیایەوە لە مانگی شەشدا هەڵبژاردن ناکرێت، چونکە تاوەکو ئێستا دادگای فیدڕاڵی کاری لەسەر یاساکە نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تاوەکو ئێستا ئامادە نییە و ئەندامانی کۆمسیۆن دەنگیان لەسەر یاساکە نەداوە، هەروەها تاوەکو ئێستا بودجەی هەڵبژاردن پەسەند نەکراوە، بۆیە قورسە لەو کاتەدا هەڵبژاردن بکرێت".
ئارەزوو مەحمود وتی "لە 24 کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رادەگەیەندرێت بۆ مانگی 10ی 2021".
س.س