عیراقی

روونکردنەوەیەک لە سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی
مەودا میدیا-

سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی فراکسيۆن پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات.

د، جوان ئیحسان، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "دوای ئەوەی ماوەی ئەرکی سەرۆکايەتیی فراکسيۆنم کۆتايی هات، ئەمڕۆ 14ی کانونی دووەمی 2021 بە ئامادەبوونی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆماری عیراق، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی يەکێتی و ئەندامانی فراکسيۆنەکەمان دەستبەرداری پۆستەکەم بووم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دەمەوێت لێرەدا سوپاس و رێزی بێپايانی خۆم پێشکەش بە سەرکردايەتی پێش و پاش کۆنگرەی چوار رابگەيەنم کە ئەو متمانە گەورەيان بە بەندە دا، لە هەمان کاتدا سوپاسی تەواوی هەڤاڵانی فراکسيۆنەکەمان دەکەم و هاوکاری و دڵسۆزيان هەرگيز لەبيرناکەم و شانازی بە هاوڕێیەتی و هاوکاريان دەکەم".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەماوەی رابردوودا هەوڵمداوە بەوپەڕی لەخۆ بوردوويی و دڵسۆزی ئەرکەکانی سەرشانم جێبەجێ بکەم و خزمەت بە گەلەکەم بکەم، هيوادارم توانيبێتم لایەنی کەمی ئەرکەکانم بەجێبهێنم، هەروەها سوپاسی هاوسەرۆکەکانی يەکێتی دەکەم کە ئەرکی سەرشانيان سوكکردم و هيوای سەرکەوتنيش بۆ خوشکی بەڕێز ئاڵا خان دەخوازم".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵا تاڵەبانی، وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکرا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان