عیراقی
ئەمەریکا بەشێک لە سوپاکەی لە عیراق کشاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ژمارەی سەربازەکانی لە عیراق بۆ دوو هەزار و پێنجسەد کەس کەمکردەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، بڕیاری کەرمکردنەوەی سەربازەکانیان لە عیراق و ئەفغانستان جێبەجێکردووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە لە هەر یەکێک لە وڵاتانە تەنها دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمەریکی ماونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ستراتیژەکەی لەو دوو وڵاتە بە جێگیری دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.
روونیشکراوەتەوە هۆکاری ئەو هەنگاوەی ئەمەریکا بریتیبووە لە بەرزبوونەوەی توانای سەربازی سوپاکانی ئەو دوو وڵاتە و جەختکراوەتەوە کە "بەرەوپێشچوونی باش لە توانا سەربازییەکانی عیراق بەدیدەکرێت".
ب.م