عیراقی

حکومەتی عیراق رەخنەی توند لە هەرێمی کوردستان دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق رەخنەی توند لە هەرێمی کوردستان دەگرێت
مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان ئەو بڕە نەوتە بەرهەم ناهێنێت کە حکومەتی عیراق بۆی دیاریکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئیدارەدانی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە هیچ خزمەتێک بە گشتی ناگەیەنێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عیراقییەکان راگەیاندووە "ئیدارەدانی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە هیچ خزمەتێک بە گشتی ناگەیەنێت، هەروەها هەرێمی کوردستان هیچ پابەندی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت نەبووە".

لە لێدوانەکەیدا وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "رێکخراوی ئۆپیک عیراقی پابەند کردووە بە بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەو بڕە بەرهەم ناهێنێت کە حکومەتی عیراق بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوەکە بۆی دیاریکردووە".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەگەر نرخی نەوت لە 55 دۆلار بمێنێتەوە سوودێکی باشی دەبێت بۆ داهات و ئابووری وڵاتەکە و عیراق دەتوانێت داهاتی باش بەدەستبهێنێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان